|
له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کسانی دا
پنجشنبه ششم بهمن 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی پێکهاته‌ی ئه‌ندامانی 8 خولی مه‌جلیسی ئێران پێمان ده‌ڵێن که ئه‌و مه‌جلیسه که به ماڵی میلله‌ت ناو ده‌برێ، پێکهاته‌یه‌کی پیاوانه‌ی هه‌یه. له ئێستاشدا که زیاتر له 5000 که‌س خۆیان بۆ کاندیداتۆریی مه‌جلیس پاڵاوتوه، ته‌نیا 390 ژن له هه‌موو ئێران‌دا هاتوونه‌ته مه‌یدان و ئاماده‌یی خۆیان بۆ ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یاندوه. خۆپاڵاوتنی ئه‌و جاره‌ی ژنان بۆ پاڵدانه‌وه له کورسیی نوێنه‌رایه‌تیی مه‌جلیس له چاو ده‌وری هه‌شته‌م سه‌دا 33 له که‌می داوه و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ده‌بێ چاوه‌ڕوانین بین که ئه‌و جاره‌یان پشکی ژنان له مه‌جلیسی قانوون دانه‌رانی ئێران‌دا چه‌ند ده‌بێ. پرسیار ئه‌وه‌یه که چه‌نده ژنان ده‌توانن ده‌رفه‌تی مه‌جلیس و شوێنی قانووندانانی وڵات بۆ گۆڕینی قانوونه‌کانی دژ به ژنان بقۆزنه‌وه؟ چه‌نده توانیویانه و چه‌نده ئه‌و ژنانه‌ی رێ‌یان که‌وتۆته مه‌جلیس، نوینه‌رایه‌تیی ژنانیان کردوه. به‌پێی ئاماره‌کان دوای 32 ساڵ له ته‌مه‌نی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی رێژه‌ی نوێنه‌رانی ژن له هیچ کام له ده‌وره‌کانی مه‌جلیسدا له سه‌دا 2 ی به‌شداران تێ نه‌په‌ڕیوه و ده‌وره‌ی پێنجه‌می مه‌جلیس ![]() چهارشنبه پنجم بهمن 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی گه‌مارۆ نوێیه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا دژی ئێران راگه‌یه‌ندرا و له‌و ده‌وره‌شدا چه‌ند شیرکه‌ت و کاربه‌ده‌ستی سپا که‌وتنه لیستی ره‌شی ته‌حریمه‌کانی ئه‌و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه. سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی یه‌کێک له‌و نه‌هاده به‌هیزانه‌ی کۆماری ئیسلامی بوو که له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌مارۆکان دژی ئێران له مه‌یدانی ئابووریی ئێران‌دا زیاتر خۆی ده‌رخست و تا ئه‌و جێیه‌ی که به‌پێی قسه‌ی زۆرێک له کارناسه‌کان، ته‌حریمه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوو سپای پاسدارانی کردۆته ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ئابووریی ئێران. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ته‌حریمه نوێیه‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهانی کاریگه‌ریی له سه‌ر چالاکیی سپای پاسداران، وه‌ک گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی سیاسی و ئه‌منیه‌تی و هه‌روه‌ها دێوزمه‌ی ئابووریی ئێران داده‌نێ، یان دیسان هه‌ر به قازانجی سپای پاسداران ده‌شکێته‌وه. سپای پاسداران که دوای شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێڕاق سه‌ره‌تا له بواری نیزامی و لۆجستیکییه‌وه خۆی نۆژه‌ن و پڕچه‌ک کرده‌وه و توانا نیزامییه‌کانی به‌رۆژ کرده‌وه، چی وای نه‌برد که رووی کرده پڕۆژه ئابوورییه‌کان و به ئیمکاناتی به‌ربڵاوی خۆی و ئاسانکارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له زۆر پرۆژه‌ی وه‌ک لێدانی رێگا و بان ده‌ستی پێ کرد و وای کرد که زۆربه‌ی نیزیک به ته‌واوی پڕۆژه‌کانی لێدانی به‌نداو و پرد و لووله گازه‌کانی وڵاتی پاوانی خۆی ![]() چهارشنبه بیست و یکم دی 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی فرۆشی ئه‌ندامانی له‌ش له ئێران ئێستا ئیدی بازرگانییه‌کی چه‌ور و پڕ داهات و گه‌رموگوڕه و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بازاڕێکی راسته‌قینه‌ی له کڕیار، فرۆشیار، ده‌ڵاڵ، بازاڕیاب و ریکلامی هه‌یه. له‌و بازاڕه‌دا ئه‌و به‌شانه‌ی ئه‌ندامی له‌ش که هه‌ڵگرتنیان نابێته هۆی مردنی فرۆشیار، وه‌ک گورچیله، جه‌رگ و ته‌نانه‌ت چاو ده‌کردرێ وده‌فرۆشرێ. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و بازاڕه له ئیستای ئابووریی ئێران‌دا که‌وتۆته چ بارودۆخێکه‌وه؟ هۆ یان خۆ هۆکاره‌کانی گه‌رموگوڕیی ئه‌و بازاڕه چین؟ و هه‌ر له جێ‌دا ئاخۆ کڕین و فرۆشتنی ئه‌ندامانی له‌ش هه‌ر له جێ‌دا چه‌نده عه‌قڵانی، ئه‌خلاقی و قانوونی رێگه پێدراوه؟ تێچووی کڕینی هه‌ر گورچیله‌یه‌ک له ئێران له نێوان 7 تا 120 میلیۆن تمه‌نه و به‌پێی رێککه‌وتنی کریار و فرۆشیار و پیری و لاویی گه‌رچیله‌که که‌م و زۆر ![]() جمعه شانزدهم دی 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی ساڵی 2011 ی زایینی، ساڵی رووخان و له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شانی ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵه دیکتاتۆرێک له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی وه‌ک زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی له تونێس، حوسنی موباره‌ک له میسر، قه‌زافی له لیبی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له یه‌مه‌ن بوو، به‌ڵام ئێستاش کۆمه‌ڵه دیکتاتۆرێکی دیکه هه‌ن له جیهاندا که هه‌روا درێژه به سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و خۆویستانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. رۆژنامه‌ی "تایمز"ی ئاڵمان باسی له 7 دیکتاتۆڕی دیکه‌ی دنیا کردوه و پێی وایه که ساڵی 2012، ده‌کرێ ساڵی رووخان و هه‌ره‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆڕێی ئه‌و 7 که‌سه بێ:
به‌شار ئه‌سه‌د، کوڕه حه‌ڵاڵزاده‌که‌ی باوکی یه‌که‌مین دیکتاتۆڕ که رۆژنامه‌ی تایمز پێی وایه ده‌بێ بڕوا، به‌شار ئه‌سه‌ده که دیکتاتۆرییه‌که‌ی له باوکییه‌وه بۆ به میرات ماوه. 11 ساڵ له‌وه پێش به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ک سه‌رکۆمار جێی باوکی کۆچکردووی گرته‌وه. حافز ئه‌سه‌دی باوکی به‌شار ئه‌سه‌د رێبه‌رێکی زۆردار و دیکتاتۆڕێکی دڵڕه‌ق بوو. هه‌ر بۆیه تا ماوه‌یه‌کی زۆر وا ده‌هاته به‌رچاوکه به‌شار ئه‌سه‌د زۆر له باوکه دیکتاتۆڕه‌که‌ی نه‌رم و نیانتره و میراتگرێکی باش بۆ باوکی نابێ. حافز ئه‌سه‌د ساڵی ا361 ی هه‌تاوی له سه‌رکوتی خوێناویی " ئیخوانولموسلیمین" ه‌کان له شاری "حیما" دا بڕیاره ره‌شه‌کوژیی 5 تا 10 هه‌زار که‌سی دا و ئێستاش کوڕه شتک پۆش و خوێنده‌وار و مافناسه‌که‌ی ته‌نیا له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا زیاتر له 5000 که‌س له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی کوشتوه. رۆژنامه‌ی تایمز نوسیویه‌تی که ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له ئێستادا مافی پارێزراویی خۆی به‌کار نه‌هێنی و ئه‌گه‌ر له ئێستادا به شێوه‌ی ئاشتییانه له ده‌سه‌ڵات نه‌کشێته‌وه، ئه‌گه‌ر له سووریه‌ش تووشی چاره‌نووسه‌که‌ی قه‌زافی نه‌بێ، بێ گومان له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی " لاهه‌دا" دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
عه‌لی خامنه‌یی، دیکتاتۆڕی ئایینی ئێران تایمزی ئاڵمان نوسیویه‌تی که زۆر که‌س پێیان وایه که مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد هۆکار و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه و نه‌گبه‌تییه‌کانی ئێرانه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر بێ که له ئێران خه‌تی خوار له بن سه‌ری گای پیر
![]() سه شنبه سیزدهم دی 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی ساڵی 2011 ی زایینی بۆ ئێران و کاربه‌دستانی ئێرانی ساڵێکی تاڵ و پڕ له ساته ناخۆشه‌کان بوو. له ساڵی 2011 ی زایینی‌دا ئێران هه‌م له سه‌ر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هه‌م له سه‌ر سه‌رکێشه ئه‌تومییه‌که‌ی زۆرترین فشاری خرایه سه‌ر و ره‌نگبێ ئه‌و بڕیاره‌ی له دوایین ساته‌کانی ساڵی 2011 ی زایینی‌دا، واته گه‌مارۆ خسته‌سه‌ر بانکی ناوه‌ندیی ئێران له لایه‌ن ئامریکاوه به دژی ئێران درا، ناخۆشی و تووڕه‌یی کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیمی به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یاندبێ. زۆربه‌ی کارناسانی سیاسی پێیان وایه که سیاسه‌تی توندئاژو و هێرشبه‌رانه و بشێوی نانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی که له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی ئه‌حمه‌دی نژاد دا له سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی ئێران‌دا ره‌نگیان دایه‌وه، له ساڵی 2011 ی زایینی‌دا زۆرترین کاریگه‌ری و ئاکامی به دژی ئێران لێ که‌وته‌وه، به جۆرێک که ئێران له هه‌موو مێژووی کۆماری ئیسلامی‌دا هینده‌ی ئێستا بێزراو و ده‌سته‌شکاوی سیاسه‌ته توندره‌وانه‌کانی نه‌بو ![]() پنجشنبه هشتم دی 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر چوونه قوناغی جێبه‌جێ کردنی قانوونی ئامانجدار کردنی یارانه‌کاندا رابرد. دوای ساڵێک له‌و رووداوه گرینگه‌ی مێژووی ئابووریی ئێران، بۆچوونه‌کان و کاردانه‌وه‌کان له‌باره‌ی سه‌رکه‌وتن یان نه‌که‌وتنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر ئابووری و کۆمه‌ڵگای ئێران جیاوازن. زۆر که‌س پێیان وایه که ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌سراوه‌یی خه‌ڵكی به ده‌وڵه‌ت زیاتر کرد، گرانی و نرخی که‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی برده سه‌رێ و، له‌کارکه‌وتنی زۆر کارگه و کارخانه له سۆنگه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه په‌ره‌ی به په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری دیارده‌ی بێ‌کاری له ئێران داوه و فشاره ئابوورییه‌کان له ئێستادا پتر له هه‌ر کاتێک ته‌نگیان به خه‌ڵکی هه‌ڵ چنیوه. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ن که‌م که‌سێکیش که پێیان وایه ده‌وڵه‌ت یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی رزگارکردنی ئێرانی له ئابووریی یارانه‌یی باش هه‌ڵ گرتوه و هه‌موو ئه‌و که‌موکوڕی و ناته‌بایی و کێشانه‌ی له‌و سۆنگه‌یه‌وه دروست بووه، نه‌ک ئی به‌ڕێوه‌به‌ریی باش یان خراپی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، به‌ڵکوو بۆ ئه‌و گه‌مارۆیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه خراوه‌ته سه‌ر ئێران، به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه ئه‌وه‌یه که ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له ئێستادا خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م داهاتی بێ ئه‌نواتر و ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وانی سه‌خت و ناخۆشتر ![]() دوشنبه پنجم دی 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کوردستان له ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی بیری له چۆن کوشتن و چۆن بڕین و چلۆن سه‌رکوت کردنی خه‌ڵكی کوردستان کردۆته‌وه و پیلانی بۆ دارشتوه، یه‌ک له هه‌زاری ئه‌وه‌نده به بیری ئاوه‌دانی و پێڕاگه‌یشتن و خزمه‌ت کردن به خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوه و پلانی بۆی دانه‌ڕشتوه، له حاڵێکدا ئه‌وه‌یان ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته و ئه‌وی دیکه‌یان له دوژمنکاری و رقێکی ئه‌ستووره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که تا ئێستاش وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین که نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران له دیاری و به‌رهه‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ خه‌ڵکی وڵات که هه‌ژاری، بێ‌کاری، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک ئێعتیاد و خۆکوژی و گرتن و ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی نه‌یاران و ره‌خنه‌گرانی سیاسی به‌شی شێری پێ بڕاوه. به‌ڵام سه‌رباقی هه‌موو ئه‌وانه‌ش رۆژ نیه که له میدیاکانی کوردستاندا هه‌واڵی کوژران و بریندار بوونی کاسبکارانی کورد بڵاو نه‌بێته‌وه، هه‌ر ئه‌و کاسبکار و کۆڵبه‌رانه‌ی که سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و دوژمنکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی و په‌راوێزخرانی کوردستان له گه‌شه‌ی ئابووری وای کردوه تا ئه‌وان به‌هۆی بێ‌کاری و بێده‌ره‌تانی و له رووی ناچارییه‌وه به کاری کۆڵه‌باری خه‌می ژین و خه‌می نانیان له کۆڵ ناوه و له دووی پارووه نانێک بۆ خۆیان و خاو و خێزانیان سینگیان به گولله‌ی هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ناوه. سه‌رنجدان به دوایین ئامار له‌و پێوه‌ندییه‌دا پیشانی ده‌دا که خه‌ڵكی ناوچه سنورییه‌کانی کوردستان که له هه‌موو ئیمکاناتێکی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌دانانی ده‌وڵه‌تی و کار و ئاوه‌دانی بێبه‌شن، چۆن رۆڵه‌کانیان به تاوانی کار و کاسبی! و په‌یدا کردنی پارووه نانێک ده‌درێنه به‌ر گولله، بێ ئه‌وه‌ی هێزه کوردکوژه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ تاقه یه‌ک چرکه‌ش بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئه‌و خه‌ڵکه به کامه تاوان و به‌پێی کامه قانوون ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سرێژی ![]() پنجشنبه یکم دی 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی شه‌وی یه‌ڵدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و که دیده‌م دوور له تۆ بێ نووره ئه‌مشه‌و
له مێژ ساڵه ئێمه له نێو حیزبی دێموکرات‌دا له شه‌و زستان، واته شه‌وی یه‌ڵدادا له ده‌وری یه‌ک کۆده‌بینه‌وه، رێوڕه‌سم پیک دێنین و شێعر ده‌خوێنینه‌وه و به‌زمی شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌ڕازێنیه‌وه. ئاخر بۆ ئێمه‌ی کورد شه‌وی یه‌ڵدا شه‌وی دوو جێژنه. ئه‌گه‌ر یه‌ڵدا به مانای له دایکبوونی خۆر و هه‌ڵهاتنی خۆر دوای درێژترین شه‌وه‌زه‌نگی ساڵه، هه‌ر له شه‌وی یه‌ڵداشدا دوکتور قاسملوو، خۆری ئاسمانی بیر و هزری کوردی له دایک بووه. هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه له‌و جێژنی دوو جێژنه‌دا ده‌یکه‌ین به جێژن و خۆشی. به‌ڵام ئه‌م شه‌و تایبه‌ت بوو. ئه‌مشه‌و مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده، یاری غاری دوکتور قاسملوو له وه‌سفی کاک دوکتور دا قسه‌ی کرده‌وه، بیره‌وه‌ری له شه‌هید قاسملوو گێڕایه‌وه و لاوانی به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێک له هزر و ئه‌ندیشه‌ی قاسملووی گه‌وره ئاشنا کرد. به‌ڵام گرینگتر له هه‌موو ئه‌وانه گوتی که قاسملوو بوون بۆ لاوانی کورد نه کوفره و نه مه‌حاڵه. مامۆستا حه‌سه‌نزاده له قسه‌کانیدا ر‌و‌و به به‌شداران وتی زۆر چه‌مک و ده‌سکه‌وت که حیزبی دێموکڕات پێیان ده‌نازێ، وه‌ک ئه‌و دێموکڕاسیییه‌ی ته‌مرینی ده‌کا، وه‌ک پێبه‌ند بوون به سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و پێبه‌ند بوون به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی بێ، ئه‌وانه به‌شێک له میراتی مه‌عنه‌ویی دوکتور قاسملوون که بۆ حیزبی دێموکراتی به‌جێ ![]() چهارشنبه بیست و سوم آذر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی رۆژی شه‌ممه، 19 ی سه‌رماوه‌ز به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ 10 ی دێسامبر، رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ بوو. ساڵی رابردوو، واته له 10 ی دیسامبری 2010 تا 10 ی دێسامبری 2011 ساڵێکی تایبه‌ت بۆ پرسی مافی مرۆڤ له ئێران بوو. له لایه‌ک پیشێلکاریی سیستماتیکی مافی مرۆڤ له ئێران هه‌روا به‌رده‌وام و له‌لایه‌کی دیکه‌ش کۆمه‌ڵگای جیهانی کاردانه‌وه‌ی توندۆتۆڵتر و شێلگیرانه‌تری له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشان دا. له‌و ساڵدا هه‌م له کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌م له شووڕای مافی مرۆڤدا دوو بڕیارنامه له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌سند کران که بڕیارنامه‌که‌ی شووڕای مافی مرۆڤ دیاریکردنی ئه‌حمه‌د شه‌هید، راپۆرتنێری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران و، بڕیارنامه‌که‌ی کومیته‌ی سێهه‌می کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش که به 86 ده‌نگی به‌ڵێ له دژی کۆماری ئیسلامی، ئیڕاده‌ی یه‌کگرتووانه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانی له دژی ئێران خسته ڕوو. هه‌ر بۆیه ده‌کرێ بڵێین که ساڵی 2011 ی زایینی بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران ساڵێکی پڕ له تێکۆشان و ده‌سکه‌وت ![]() پنجشنبه ده‌م آذر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی له کاتێکدا که فشاری گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی له هه‌موو کاتێک زیاتره و ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام لێره و له‌وێ گه‌مارۆی نوێی ده‌خرێته سه‌ر، هەواڵدەریی رۆیترز لە چەند رۆژی رابردوودا لیستی سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی بڵاو کرده‌وه که له کاتی هاتنه سه‌رکاری کۆماریی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له‌لایه‌ن ئامریکا، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكیەتیی ئورووپاوه خراوه‌ته سه‌ر ئێران. ئەم گەمارۆیانە لە ساڵ 1357 و له‌گه‌ڵ بە بارمتەگیرانی باڵوێز و کارمه‌نده‌کانی باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا لە تاران لە لایەن نیزامی تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوو دەستی پێ كردوه و هەتا جۆزه‌ردانی 89 و دوایین بڕیارنامەی شورای ئەمنیەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دژی بەرنامەی ناوكی ئێران لەخۆ دەگرێ. یەكەمین گەمارۆکانی ئامریکا دژی ئێران لە ساڵی 1359 و دوای داگیرکرانی باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له تاران به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پا. بەپێی بڕیاری ئامریکا هاوردەی هه شتێک له ئێران را بۆ ئامریکا جیا لە دیاریی چووك، زانیاریی، خواردەمەنی و هێندێك لە جۆری فەڕشەكان قەدەغە كرا. لە ساڵی 1374 بیل كلینتۆن، سەركۆماری ئەو كاتی ئا‌مریكا بڕیاری دا كە هیچ شیركەتێکی ئامریكایی بۆی نیه لە که‌رتی پیشەسازی نەوت و گازی ئێڕان‌دا سه‌رمایه دابنی و هه‌ر هه‌مان ساڵ كۆنگرەی ئا‌مریكا قانوونێكی پەسند كرد كە هه‌موو ئەم شیركەتە بیانییانه‌ش گه‌مارۆیان بخرێته سه‌ر كە سەروو 20 میلیۆن دۆلار لە ساڵدا لە بەشی وزەی ئێران‌دا سەرمایەگوزاری ده‌که‌ن. لە خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 86 ی هه‌تاوی ئامریکا گەمارۆی خستەسەر سێ بانكی ئێرانی و سپای ![]() یکشنبه ششم آذر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی دیمانه: عه‌لی بداغی 25 ی نۆڤامبری هه‌موو ساڵێک به رۆژی جیهانیی بنه‌بڕ کردنی توند و تیژی دژی ژنان ناودێر کراوه و له‌و رۆژه‌دا پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و کێشه له لایه‌ن میدیا و رێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به ژنانه‌وه زیاتر گرینگی پێ ده‌درێ. توند و تیژی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆنباوی جیهانییه که هیچ سنوورێکی جوغرافیایی ناناسێ و به‌رهه‌می نابه‌رامبه‌ریی باڵانسی هێز له نێوان ره‌گه‌زه‌کان له کۆمه‌ڵگایه. ئه‌و دیارده‌یه‌یه دیارده‌یه‌کی شاراوایه، چونکی به هۆی کۆمه‌ڵێک دابونه‌ریتی چه‌سپاو، بردنه‌ده‌رێی ئه‌و کێشانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری خێزان و ئاشکرا کردنی گران له سه‌ر ژنان ده‌که‌وێ، هه‌ر بۆیه‌ش به وردی نازانرێ که رێژه‌ی توند و تیژی له کۆمه‌ڵگای کوردستان چه‌نده و قوربانییانی ئه‌و دیارده‌یه‌بارودۆخیان چۆنه. له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شلیر باپیری، رۆژنامه‌نووس و چالاکی بواری مافه‌کانی ژنان باس له هیندێک له لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و دیارده‌یه له ئێران و کوردستان ده‌که‌م:
خاتوو شلێر كە باس لە توند و تیژی دژی ژنان دەكرێ، زەینی ئینسانەكان زوو بۆ لای دەستێكی شكاو، چاوێكی شین هەڵگەڕاو یان لەشی كوتراوی ژن و كچێك دەچێ كە بەدەستی باوكی، برا یان مێردەكەی بە سەری هاتوە؟ با ئەو پرسیارە دەروازە باسەكەمان بێ كە ئایا توند و تیژی هەر به‌وه‌نده سنووردار ده‌کرێ و له پێکدادانێکی فیزیکیدا كورت دەبێتەوە؟؟ نەخێر، لێدان و ئەو شتانەی باستان كرد باوترین و كلاسیكیترین جۆری توندوتیژین كە بەرامبەر به ژن دەكرێن، بەڵام پرسەكە زۆر لەوە گەورەتر و پانتایی خه‌ساره‌کانیش له‌وه به‌ربڵاوترە. بە بڕوای من هەر فشارێك یان کرده‌وه‌یه‌ک که كاریگەریی نەرێنی له سه‌ر ژن هەبێ، دەتوانرێ بە توندوتیژی دابنرێ و توند و تیژی ترسێكە كە بەردەوام رۆح و جەستەی ژن دەلەرزێنێ و ![]() جمعه بیست و هفتم آبان 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی له ئێرانی به‌رواڵه‌ت ئیسلامی و سه‌رتۆپی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئیسلامی له دنیادا، مافه ئایینی و مه‌ده‌نییه‌کانی پتر له 15 میلیۆن موسوڵمانی سوننی به شێوه‌ی سیستماتیک پێشێل ده‌کرێ. له‌و وڵاته ئیسلامییه‌دا که باس له به‌رامبه‌ریی هه‌موو موسوڵمانێک ده‌کا، هیچ سوننییه‌ک بۆی نیه ببێته سه‌ر کۆمار، سه‌رۆکی پارلمان، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ک و ته‌نانه‌ت تا ئه‌و جێیه‌ی که موسوڵمانی سوننی بۆی نیه بۆنه و رێوڕه‌سمه تایبه‌تییه‌کانی ئایینزای خۆی به‌رێوه ببا، وه‌ک په‌روه‌رده‌کردنی فه‌قێ و رێوڕه‌سمه‌کانی جێژنه. جێژنی قوربانی ئه‌و ساڵ جارێکی دیکه نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی له پێشێلکاریی پیڕه‌وانی سوننیی ئێرانی پیشان دایه‌وه و ئه‌وه‌ش ناره‌زایه‌تیی زۆر له مامۆستایانی ئایینیی سونیی لێ ![]() یکشنبه پانزدهم آبان 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی 15 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 81 ی هه‌تاوی کاکه مه‌نسوور مه‌عرووفی له کۆڵانی 55 ی بۆکان که‌وته به‌ر ده‌سرێژی جاش و پاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و سه‌ری به‌رزی کرده به‌رده‌بازی رێی ئازادی. ئه‌و کات شینگێڕییه‌کم بۆ ئه‌و هاورێ پێشمه‌رگه‌یه‌م کردبوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌و په‌خشانه‌م ئێستا له لا نیه، به‌ڵام به‌شێکی زۆریم هێشتا له به‌ره. له ساڵیادی شه‌هید بوونی " شه‌هید مه‌نسوور مه‌عرووفی" دا هه‌زاران سڵاو له گیان و یاد و رووحی پیرۆزی....
ئێواره‌یه، ئێواره پاییزیکی سار و سه‌ر به هه‌ش. من و پێده‌شتی بێده‌نگی غوربه‌ت و هه‌واڵێک بارته‌قای سامناکیی شوومی خۆی... ئاخ .. دیسان سوارێک گلا..... چ هه‌واڵێک بوو، جه‌رگبر، بردی له گه‌ڵ خۆی هه‌رچی بزه‌ی لێو، ره‌ش، به سامناکیی قاقای ئه‌هریمه‌ن و غه‌ریب وه‌ک بێده‌نگیی سێره‌ی نێو قه‌فه‌س..... ئه‌و ئێواره‌یه چ بوو؟؟؟ سوارێک گلا... " داری چاکێک" که‌وته عه‌رزی.... هه‌ڵۆیه‌ک له چیا که‌وته نشێو، مات و په‌شێو... ته‌رمی له‌رزی..... ئێواره‌یه و من چاوه‌رێم.... زۆر له مێژه ساته‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ته‌م راگرتوه... دڵنیام که دڵ ئاشنای ترپه‌ی پێته.... به‌ڵام مه‌خابن ..... هه‌واڵێک، وه‌یشوومه‌ی خسته به‌هاری حه‌ز... بردی له گه‌ڵ خۆی هه‌رچی خه‌نده... هه‌رچی قاقا و هه‌رچی بزه... ئێواره‌یه و زایه‌ڵه‌یه‌ی په‌یڤێکی تۆ له " کۆری یاران"... که " ئه‌گه‌ر به جێی یه‌ک سه‌ر سه‌د سه‌رم بوایه‌ن، هه‌ر هه‌مووم له پێناو ئه‌و رێبازه‌دا داده‌نان"... هاورێم چ زوو... و چ سه‌ربه‌رزانه ئه‌و به‌ڵێنه‌ت برده سه‌ر..... ئێواره‌یه و ئه‌من مه‌ستی خه‌یاڵی خه‌ونه‌کانت... هه‌ر لێره‌وه هاوڕێم... منیش به‌ڵینت پێ... که تاکوو سه‌ر... رێبواری رێگه‌ی سه‌وزت بم.... یا دێمه لات و له لای تۆ ده‌گیرسێمه‌وه... یان له به‌ره‌به‌یانی ئازادی... باسی ئازایه‌تی و تیشکی نیگات.. باسی مه‌ردایه‌تی و خۆری ئاوات... باسی خه‌ونی پڕ به ئاڵات.. بۆ لاوانی 55 ی شاره‌که‌ت و ... بۆ کاروانی بیر و بڕوات.... بۆ هه‌موو خه‌ڵکی نیشتمانم ده‌گێڕمه‌وه..... ئێواره و شه‌وه‌زه‌نگه.. ئه‌ستێره‌یه‌ک راخوشی، که‌چی ئاسمان پڕ له ئه‌ستێره‌یه.... چاکێک که‌وته عه‌رزی، به‌ڵام دارستانێک به پێوه‌یه... سوارێک گلا، به‌ڵام کاروان کاروان به‌ڕێوه‌یه.... هه‌ڵۆیه‌ک پێکرا، خۆ خیلی هه‌ڵۆیان نه‌به‌زیون... چیاکان هه‌ر به‌رزن ... دانه‌نه‌نیون... دانه‌نه‌نیون.... دانه‌نه‌نیون....
![]() جمعه سیزدهم آبان 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی رۆژی 23 ی ره‌زبه‌ر، ئه‌حمه‌د شه‌هید رێپۆرتێری تایبه‌تیی شووڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌ویه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران یه‌که‌م راپۆرتی خۆی له سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو کرده‌وه، راپۆرتێک که کاردانه‌وه‌ی جیاوازی هه‌م له نێو چالاکان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌م له نێو کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تیی وڵاتان به تایبه‌ت له ئێران‌دا لێ که‌وته‌وه. دیاره هه‌ر له‌جێدا دیاریکردنی رێپۆرتێرێکی تایبه‌تی بۆ ئێران بۆ لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که له ساڵی 81 ی هه‌تاوییه‌وه و له‌و کاته‌وه که بڕیارنامه‌ی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له ئێران له کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی نه‌هینایه‌وه و کۆتایی به مه‌ئمورییه‌تی موریس کاپیتۆرن، سێهه‌مین رێپۆرتێری کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ بۆ ئێران هات، هه‌نگاوێکی دڵخۆشکه‌ر بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ بوو؛ به‌ڵام یه‌که‌مین راپۆرتی ئه‌حمه‌د شه‌هید دوای به ره‌سمی ده‌سبه‌کاربوونی له‌و ئه‌رکه‌دا نه‌یتوانی چاوه‌ڕوانییه‌کانی چاوه‌دێران و چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران و کۆمه‌ڵگای جیهانیدا وه‌دی بێنێ. وه‌ک بڵێی ئه‌حمه‌د شه‌هید بۆ خۆشی هه‌ستی به‌وه کردبێ، هه‌ر دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرته‌که‌ی له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که به هۆی که‌میی کات نه‌یتوانیوه رووماڵی هه‌موو پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران بکا و ته‌نیا ویستوویه‌تی قامک له سه‌ر کۆمه‌ڵه خاڵێکی گرینگی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له ئێران دابنێ که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه
![]() سه شنبه سوم آبان 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی گیانه حیكایه‌تی عه‌شقی ئێمه چه‌ند غه‌ریب‌و چ بێ‌باران..... له‌گه‌ڵ به‌هار‌و پشكووتن چه‌نده نامۆ‌و، و...... چ سڕرێكه خۆشه‌ویستیی خه‌زان له توێی دێردێری ئه‌م حیكایه‌ته‌دا؟ چ بێ‌به‌زه‌یین چركه‌كانی ژوان له دوا ساته‌كانی لێك دابڕان.... ره‌شپۆش ئه‌و پێكانه‌ی ئاشنا به ناوی تۆ‌و..... له ئێواره‌كانی ئێستادا به بێده‌نگی ده‌چنه سه‌رێ‌و،...... ر‌و‌و زه‌رد ئه‌م وشانه‌ی ده‌بووا له دوا هه‌موو سه‌ر‌خۆشییه‌ك...... ببنه شێعری........ له په‌سنی تۆ. گیانه حیكایه‌تی عه‌شقی ئێمه چه‌نده له خۆمان دوور...... نهێنیی خه‌ونی مه‌نفایی‌یه‌ك بوو كه نیشتمان و‌دڵ و ئاڵاشی لێی بوونه گومان. ... ئه‌و له گومان دا له‌دایك بوو.... له كۆچ دا داره داره‌ی كرد و..... له غوربه‌تیش دا سه‌رده‌نێته‌وه..... ئه‌و مه‌نفایی‌یه تۆ... من... حیكایه‌تی هه‌ردووکمان بوو.
شنبه سی ام مهر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی درۆ و بێبه‌ڵینی یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ک که‌سێتیی خۆی و وه‌ک پڕه‌نسیپی ده‌وڵه‌ته‌که‌یه‌تی. باس له سه‌ر ناڕاستییه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد چیدی ره‌خنه و پلاری ئۆپۆزیسیۆن و نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی نیه، به‌ڵکوو کار گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که ئیدی ئه‌وه نوێنه‌رانی مه‌جلیس و مه‌لا ده‌سڕۆیشتووه‌کانی پشتی ده‌سه‌ڵات و کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامین که په‌یتا په‌یتا ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڕوگیف و بلۆف و درۆکانی وریا ده‌که‌نه‌وه. زۆرترین واده و به‌ڵێنییه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد له بواری ئابوویی وڵات دایه که هه‌ر له‌جێدا به مردوویی له دایک بوون، ئه‌وه‌ش وای کردوه که ئه‌حمه‌دی نژاد له کاتێکدا خۆی بۆ چواره‌مین گه‌ڕی سه‌فه‌ره‌کانی بۆ پارێزگاکانی وڵات ئاماده ده‌کا، له لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه ره‌خنه‌ی لێ بگیردڕێ و له لایه‌ن نه‌یارانی سیاسیی خۆی، چ له نێوخۆی وڵات و چ له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه بکرێته ئامانجی توانجی ![]() پنجشنبه چهاردهم مهر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی کوژران و برینداربوونی 74 که‌س له کۆڵکێش و کاسبکارانی کورد به ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ماوی سێ مانگدا ، ئه‌ویش کۆمه‌ڵه که‌سانێک که نه چه‌کیان دژی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵ گرتوه و نه هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌منیه‌تی وڵات کردوه و نه زیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان به کۆمه‌ڵگا گه‌یاندوه، نه‌ک هه‌ر دڵته‌زێن بگره کاره‌ساتێکی مرۆییه که ته‌نیا ده‌توانێ له کوردستان ر‌و‌و بدا. له‌باره‌ی ره‌وتی به‌رده‌وامی کوشتاری کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی کوردی ناوچه سنورییه‌کانی کوردستان به ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له جێ‌دا خستنه به‌رباس و دووپاته کردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رنجێک پێویسته: به‌ر له هه‌موو شتێک دوورکه‌وتنه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ناسناوه‌ی کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی کوردی پێ پێناسه ده‌کرێ، ئه‌ویش ناسناوی قاچاغچییه که به داخه‌وه به هه‌ڵه له سه‌ر زاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیشه. ئه‌و کۆڵکێش و کاسبکاره‌ی که نه‌ک له سه‌ر تێری، به‌ڵکوو به هۆی هه‌ژاری و برسێتیی خۆی و ماڵ و منداڵی و له پێناو ده‌سخستنی رۆژانه 10 هه‌زارتمه‌ن گیانی خۆی له سه‌ر له‌پی ده‌ستی داده‌نێ و بۆسه و که‌مینی هێزه‌کانی رێژیم و سه‌ختیی هه‌ڵدێر و سه‌رماوسۆڵ و ![]() شنبه نهم مهر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی کۆکردنه‌وه‌ی: عه‌لی بداغی له ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌و ساڵدا لانیکه‌م 31 که‌س له کوردستان به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون که 22 که‌سیان کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان بوون. له‌و ماوه‌یه‌دا لانیکه‌م دوو که‌س به ناوه‌کنای سه‌دیق نه‌عمانی و مێهدی کۆهه‌ن به تۆمه‌تی قاچاغچیتیی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ورمێ ئێعدام کران که چالاکانی مافی مرۆڤ گومانیان له قاچاغچی بوونی ئه‌و دووکه‌سه‌یه. له‌و ماویه‌دا 5 که‌سیش له زیندانه‌کانی سنه و ورمێ به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشکی گیانیان له ده‌ست داوه و 2 که‌س له کوژراوه‌کانیش![]() شنبه دوم مهر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی چه‌ند رۆژێکه ده‌رکی خوێندنگه‌کان له ئێران کراونه‌ته‌وه و ساڵێکی نوێی خوێندن و په‌روه‌رده بوون له ئێران ده‌ستی پێ کردوه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند خاڵ جێی سه‌رنجن: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ساڵی نوێی خوێندن له حاڵێکدا ده‌ست پێ ده‌کا که کاربه‌ده‌ستان و تیۆردارێژه‌رانی کۆماری ئیسلامی به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئیسلامیزه کردنی بابه‌ت و نێوه‌ڕۆکی کتێبه ده‌رسییه‌کان و جیاکردنه‌وه‌ی کچان و کوڕان له خوێندنگه‌کان دارشتوه، ره‌وتێک که ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه له نیزامی په‌روه‌رده‌یی ئێران‌دا درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌رچی هه‌موو ساڵێک تۆختر کراوه‌ته‌وه، که‌چی ئاکامی دڵخوازی بۆ رێبه‌رانی رێژیم لێ نه‌که‌وتۆته‌وه و بگره ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌شی بووه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌وساڵ کڕینی که‌لوپه‌لی ناردنه قوتابخانه‌ی منداڵان و تێچووی ئاماده‌کاریی خوێندنی منداڵان و " شه‌هرییه"ی خوێندن له قوتابخانه غه‌یره ئینتیفاعی قورسایی زۆری خسته سه‌ر شانی بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌وه‌ش وای کردوه که بنه‌ماڵه‌کان به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ساڵان بکه‌ونه ژێر فشاره‌وه. سێهه‌م ئه‌وه‌ی که هێشتا کێشه‌ی نێوان مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ت له سه‌ر سپاردنی فێکردنی و پوروه‌رده له ئێران به که‌رتی تایبه‌ت و زیادکردنی رۆژانی پشووی کۆتایی حه‌وتوو نه‌بڕاوه‌ته‌وه. چواره‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌رچی له قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران‌دا هاتوه که خوێندن له ئێران بۆ قوتابییان به خۆڕاییه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌کان سه‌تا 20 ی قوتابییان له ئێران له قۆناغی پێش دواناوه‌ندیدا به نیوه‌چڵی واز ![]() چهارشنبه بیست و سوم شهریور 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی له ئێستای کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا زۆر و زه‌قه‌و، که‌چی زۆر به که‌می باسی ده‌کرێ، دیارده‌ی قه‌یره‌یی له نێو کچاندا و هه‌روه‌ها رێژەی چوونەسەریی ئه‌و كچه سەڵتانه‌یه که سه‌ربه‌خۆ ده‌ژین و به تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌کاندا ئه‌ژماریان گه‌لێ زۆره. بەپێی ئاماری "رێكخراوی نەتەوەیی لاوانی ئێران" ئێستا نتزیک به سه‌تا 30 ی كچانی ئێرانی لە شارە گەورەكان، سەربەخۆ و به جیا لە بنەماڵەکانی خۆیان دەژین. ئامارەکان باس له بوونی 7 میلیون كچی سەڵت لە بەرامبەر 4 میلیون و 800 هەزار كوڕی سەڵت ده‌که‌ن و سه‌تا 30 ی كچانی ئێرانی لە شارە گەوەرەكانی وەك تاران، تەورێز، ئیسفەهان، مەشهەد و شیراز بە شێوەیەكی سەربەخۆ و جیا لە بنەماڵەکانیان، ژیانی رۆژانەی خۆیان تێپەڕ دەكەن. بەپێی ئاماری "رێكخراوی ![]() پنجشنبه هفدهم شهریور 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی سەردار پاشایی، زۆرانبازی كوردی خه‌ڵکی سه‌قز و قارەمانی زۆرانبازیی جیهان که ئێرانی به جێهێشت و ئێستا لە ئامریکانیشته‌جێیه، ده‌ڵێ له ئێران شەڕافەت و مرۆڤایەتیت ده‌که‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان. به‌ڵی سەردار پاشایی، زۆرانبازی كورد و قارەمانی زۆررانبازی فەڕەنگیی جیهان بە هۆی بێ موبالاتی و خه‌مساردیی بەرپرسانی وەرزشیی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی به جێ هێشت و له ئا‌مریكا، وڵاتی داڵده‌دانی سه‌رمایه و فیکر و توناکان گیرسایه‌وه. ناوبراو ساڵی 1377 لە كێبەركێكانی لاوانی جیهان، پشتی "اندری تاران‌دا" ی رووسی له عه‌رز دا و له سەر سەكۆی ژمارە یەكی جیهان راوه‌ستا. سه‌دار پاشایی لە بلیمه‌ته‌کانی زۆررانبازی فەڕەنگی كوردستان و ئێران وەك بە ئەخلاقترین و بێ پەڕاوێزترین قارەمانانی وەرزشیی ئێران ناوی دێ و یادی دەكرێ. سه‌ردار پاشایی که خه‌ڵکی شاری سه‌قزه، تا كۆتایی سەردەمی قارەمانەتی و پاشان لە مەیدانی راهێنەر بوون دا، هیچ پەڕاوێزێك لە ژیانی وه‌رزشیی ئه‌ودا رووی نەدا و رۆیشتن و کۆچیشی له ئێران و بردنی سه‌رمایه فیکری و مه‌عنه‌وییه‌کانیشی بۆ ئامریکا هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له میدیاکانی ئێران‌دا نه‌بوو، ره‌نگبێ ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه بووبێ چونکی کورد ![]() چهارشنبه دوم شهریور 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی ئه‌وڕۆ رۆژی له دایکبوونم بوو. له ماڵێ جێژنێکی چکۆله و خۆشیان بۆ گرتبووم. چه‌ند هاورێیه‌کی خۆشه‌ویستیشم هاتبوون تا به به‌شدارییان خۆشییه‌که‌مان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش زیاتر بکه‌ن. ئامین به قسه خۆشه‌کانی ده‌یه‌ویست ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش کۆڕه‌که‌مان رازاوه بکا، ئه‌و به تانه و ته‌شه‌ر ده‌یکوت که مۆمه‌کان له که‌شفێکدا جێیان نابێته‌وه، چۆنیان بێنم؟؟ نیانی بێ خه‌به‌ر له توانجه‌کانی دایکی ده‌یکوت: دایه گیان له سه‌ر مجۆعمه بیان چنه و بیهێنه. محێدین و وریا و عه‌لی قسه‌ی خۆش و بیره‌وه‌ری، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ بڵێم که ئه‌گه‌رچی به رواڵه‌ت شاد و خۆشحاڵ بووم، به‌ڵام دڵم ته‌نگ و گیرابوو. ئاخر هه‌ر دۆینێ بوو که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی رێژیمی تورک له رێی کورته‌ک ۷ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی گوندی "بۆڵێ" ی له چرکه ساتێکدا کرده خه‌ڵووز. هه‌ر پێرێ بوو که پاسداره‌کانی خامه‌نه‌یی ئارمان مه‌لایی ۱۵ ساڵان و زوراری شوانکاره‌ی خه‌ڵکی چۆمانیان دایه به‌ر ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان و کوشتیانن. ئاخر ماوه‌یه‌که زامی قه‌ندیلم سه‌ری کردۆته‌وه و به کوڵ ده‌گری. له ئامێدیه و به‌رده‌ناز و گونده‌کانی دیکه‌ی نیشتمانه‌که‌م هه‌ر په‌پووله‌ن که ده‌چنه کۆشی ره‌شه‌بای مه‌رگه‌وه. ئه‌شۆ جێژنی له دایکبوونی منه و، من دڵم مه‌کۆی خه‌م و تاسه و حه‌سره‌ته. سه شنبه یکم شهریور 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی رۆژی 9 ی گه‌لاوێژ ئاڕمان مه‌لایی، 15 ساڵه، خه‌ڵكی مه‌ریوان له نزیک سنوور که‌وته به‌ر ده‌سڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و گیانی له ده‌ست دا. ئه‌و تازه‌لاوه دوای دواخرانی قوتابخانه‌کان بۆ یه‌که‌م جار ویستبووی له ناوچه سنورییه‌کانی شاری مه‌ریوان به کرێباری و کۆڵکێشی یارمه‌تیی بنه‌ماڵه‌که‌ی بدا، به‌ڵام له یه‌که‌م رۆژی کاردا وێڕای چه‌ند هاورێیه‌کی هاوته‌مه‌نی به هۆی ماندوویه‌تی له نیوه‌ی رێگا خه‌ویان لێ ده‌که‌وێ و به ده‌نگی بگره و بکوژه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له خه‌و راده‌په‌ڕن و را ده‌که‌ن. هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له پشته‌وه ده‌سڕێژیان لێ ده‌که‌ن له ئاکام دا که به داخه‌وه ئارمانی ته‌مه‌ن 15 ساڵ ده‌پێکرێ و له جێ‌دا گیان ده‌دا و ده‌مرێ. هه‌ر ته‌نیا 3 رۆژ دواتر و ئه‌مجاره‌یان له سه‌رده‌شت عوسمان عه‌بدوڵڵایی 19 ساڵان ده‌بێته سیبلی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی و به تاوانی پێبوونی ئێل سی دییه‌ک ده‌درێته به‌ر گولله و ده‌کوژرێ. کوژرانی ئه‌و دوو تازه‌لاوه کورده له ماوه‌ی سێ رۆژدا له حاڵیک دایه که هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا لانیکه‌م 14 کاسبکاری زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه‌ی کوردیان له ناوچه سنورییه‌کانی کوردستان کوشتوه و لانیکه‌م 18 که‌سیشیان بریندار و نقوستان کردوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌واڵانه ![]() پنجشنبه بیست و هفتم مرداد 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی دنیایه‌کی سه‌یره گوڵم! هه‌تا نه‌گرین که‌س دڵمان ناداته‌وه، هه‌تا جانتای کۆچ و کۆچبار ده‌ست نه‌ده‌ینێ که‌سێک ناڵێ بمێنه‌وه، هه‌تا نه‌ڕۆین و له به‌ر چاوان ون نه‌بین که‌س به هه‌بوونی ئێمه نازانێ و هه‌تا نه‌مرین و له گۆڕمان نه‌نێن که‌س گه‌ردنمان ئازاد ناکا. سه‌یره گوڵم! تا ده‌مه‌وێ له سه‌ر شێعرێکت یان له سه‌ر هه‌ستێکم شتێکت بۆ بنووسم، ده‌ترسم ، زۆر ده‌ترسم که ئه‌و نووسینه دوایین په‌یڤه‌کانم بۆ تۆیه‌ک بێ که له شه‌قه‌ی باڵت داوه. ئاخر من هه‌ر له خۆم را ده‌ڕوانم. کاتێک به‌ره‌و چیا رێ ده‌که‌وتم، زایه‌ڵه‌ی دوا په‌یڤی دایکم دۆڵاودۆڵی شاخه‌کانی پڕ کردبوو که " مه‌رۆ... رۆڵه شیرینه‌که‌م مه‌ڕۆ، ئه‌و نیشتمانه قاقڕه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڕۆن ناگه‌ڕێنه‌وه، لێره ئه‌وانه‌ی ون ![]() پنجشنبه سیزدهم مرداد 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی ماوه‌یه‌که له په‌نا و په‌سیوی هه‌واڵ و رووداوه سیاسییه‌کان له لاپه‌ڕه‌ی ئێنتێرنێت و هه‌واڵده‌رییه‌کاندا جارو‌باره باس له په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی منداڵ ئازاریش له ئێران‌دا ده‌کرێ، به تایبه‌ت که له‌ماوه‌یه‌دا له شاری تاران چوار منداڵی سێ تا 7 ساڵ ته‌مه‌ن به هۆی سه‌ختیی برینه‌کانیان گیانیان له ده‌ست دا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و دیارده‌یه له ئێرانی پڕ کێشه و هه‌ڵڵای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ببێته‌وه رۆژه‌ڤ و دیسانه‌که‌ش باس و خه‌سارناسی بکرێته‌وه. منداڵ ئازاری چیه؟ ئه‌و دیارده‌یه چه‌نده له ئێران‌دا به‌رچاوه؟ هۆکاره‌کان چین؟ رێوشوێن و رێکاره قانوونییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه کامانه‌ن، خه‌سار و زیانه‌کانی ئه‌وکی ده‌گڕێ و نه‌خش و رۆڵی خێزان، کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه چین و چه‌نده‌یان جێبه‌جێ کراون؟ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانێ وێنه‌یه‌کی گشتیمان
![]() یکشنبه نهم مرداد 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی " ئێران ئازادترین وڵاتی دنیایه"، ئێران خۆش بژیوترین وڵاتی دنیایه"، " خه‌ڵکی ئێران شادترین وڵاتی دنیان"، خه‌ڵکی ئێران زۆرترین متمانه و خۆشه‌ویستییان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵاته‌که‌یان هه‌یه" و .... ئه‌وانه و ده‌یان رسته‌ی دیکه‌ی له‌و چه‌شنه کۆمه‌ڵه دروشم و ئیدیعایه‌کن که رۆژ نیه له زمانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له میدیاکانی ئێران‌دا بڵاو نه‌بنه‌وه و چه‌ند پاته نه‌کرێنه‌وه؛ ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که ئێستا ئیدی هه‌موو که‌س ده‌زانێ که راسته‌قینه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدیعا بێ بنه‌مایانه‌ن که لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه و سایته‌کان و وتاردانه‌کانیان پێ ده‌ڕازێننه‌وه. یه‌کێک له‌و راسته‌قینه تاڵانه‌ی ئێستای کۆمه‌ڵگای ئێران کۆڕه‌وی به‌رده‌وامی لاوان و بژارده‌کانی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵناسانه‌وه به راکردنی مێشکه‌کان پێناسه کراوه، که‌چی تا ئیستاشی له گه‌ڵ بێ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به حاشا لی کردن له‌و واقعییه‌ته، ده‌یانه‌وێ به خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک، خۆیان له به‌پرسیاره‌تیی به‌رێوه‌به‌ریی ناکارامه‌یان و زیان و خه‌ساره ماددی و مه‌عنه‌وییه قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه ![]() پنجشنبه ششم مرداد 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی هه‌واڵه‌کان یه‌ک به دوای یه‌ک و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا به پڕتاو بوونه سه‌رتیتری رۆژنامه و سایته‌کان. "کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری به‌ڕێی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان کردوه"، " ئه‌و هێزانه‌ی کۆماری ئیسلامی له سنوور جێگیری کردوون، ته‌یار به چه‌کوچۆڵی قورسن"، " کۆماری ئیسلامی چه‌ند تۆپخانه‌یه‌کی گه‌ڕۆکی به درێژایی سنووره‌کانی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراندوه". هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه بۆنی رووداوێکی ناخۆشی لێ ده‌هات، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووش بوو که تۆپببارانی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستی پێ کردبوو. زۆری نه‌برد که هێزی پیاده‌ی کۆماری ئیسلامیش به ئاشکرا سنووره نێوده‌وڵه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌زاند و به بیانووی راوه‌دوونان و لێدان له بنکه و باره‌گاکانی پژاک، لقی رۆژهه‌ڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتنه نێو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی شه‌ڕ له قه‌ندیل و به‌رده‌وامیی تۆپبارانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و پرسیاره له لایه‌ن زۆربه‌ی چاوه‌دێرانی سیاسییه‌وه گه‌ڵاڵه بوو که ماهییه‌تی ئه‌و شه‌ره چییه و شه‌ڕ له دژی کێیه و مه‌به‌سته شاراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌پاندنی ئه‌و شه‌ره به سه‌ر کورد دا چیه؟ له‌و باره‌وه سه‌ره‌ڕای جیاوازیی بۆچوونی حیزب و لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تییه‌کانی کورد و ته‌نانه‌ت غه‌یره کوردیش، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و جیاوازیی بۆچوونانه له چه‌ند ته‌وه‌رێکی هاوبه‌شدا یه‌کیان
![]() چهارشنبه بیست و نهم تیر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی له‌مێژ ساڵه که 22 ی پووشپه‌ڕ هه‌م بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌م بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران مانا و نێوه‌ڕۆکێکی جیاوازی هه‌یه. ئه‌گه‌ر تا ساڵانێک له‌وه پێش و به تایبه‌ت تا ساڵی 84 ی هه‌تاوی ئه‌وه ته‌نیا حیزبی دێموکرات بوو که له 22 ی پووشپه‌ڕدا، به کار و چالاکی و ئاکسیۆنه‌کانی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامی له‌قاو ده‌دا، به‌ڵام ئێستا ساڵانێکه که خه‌ڵکی کوردستان له 22 ی پووشپه‌ڕ و له ساڵیادی تێرۆری قاسملووی رێبه‌ردا؛ ئه‌و رۆژه ده‌که‌ن به رۆژی نه‌فره‌ت و بێزاری ده‌ربڕین له سیاسه‌تی تێرۆری کۆماری ئیسلامی و به هاتنه مه‌یدانی خۆیان و به شێوازی جۆراوجۆر، ره‌وایی به رێباز و ئامانجه‌کانی قاسملوو ده‌ده‌ن و " نا" یه‌کی دیکه به کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌و رۆژه بۆ کۆماری ئیسلامیش گرینگ و هه‌ستیار و له‌هه‌مان کاتیش‌دا زراو تۆقێنه. کۆماری ئیسلامی هه‌موو تواناکانی خۆی وه‌گه‌ڕ ده‌خا که نه‌فره‌ت و قینی په‌نگ خواردووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به روویدا نه‌ته‌قێته‌وه‌و، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو رێکاره نیزامی و ئه‌منیه‌تی و توند و تیژه‌کانی خۆی ده‌گرێته به‌ر تا له‌و رۆژه‌دا پێش به هه‌ڵچوون و لافاوی بێزاری ده‌ربڕینی ![]() شنبه بیست و پنجم تیر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی دوابه‌دوای مانگرتنه‌که‌ی 22 ی پووشپه‌ڕ و دوای ئه‌وه‌ی که زه‌بروزنگ و فشاری له راده‌به‌ده‌ری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بواری ئه‌وه‌یان نه‌دا که ئه‌و مانگرتنه به شێوه‌ی به‌ربه‌رین له داخستنی دوکان و بازاڕه‌کاندا خۆی ده‌ربخا، لێره و له‌وێ به نێو خوڵکی شاره‌کانی کوردستاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه که ئه‌و رۆژه، رۆژی سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی بوو. له پێشدا ئه‌وه بڵێم که نه‌ک کۆمه‌ڵیک که‌س لێره و له‌وێ به‌ڵکوو کۆماری ئیسلامیش به هه‌موو ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و ئیتللاعاتی و ده‌زگا پۆلیسی و نیزامییه‌کانیه‌وه زۆر باش ده‌زانن که ئه‌وان به‌زیو و تێکشکاوی رۆژی 22 ی پووشپه‌ڕ بوون. کۆماری ئیسلامی کاتێک ده‌توانێ ئه‌و ئیدیعایه بکا که ![]() یکشنبه پنجم تیر 1390 :: :: نووسه‌ر:
عه‌لی بداغی کوژران، بریندار بوون و گیرانی 133 که‌س له کوردستان له ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌وساڵدا پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له کوردستان به هۆی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ساڵی نوێشدا ره‌وتی به‌رده‌وامی و هه‌میشه‌یی خۆی پێواوه و له‌و وه‌رزه‌ی ساڵیش‌دا کۆمه‌لێک که‌سی دیکه بوونه قوربانیی سیاسه‌تی کوشت و بڕ و دوژمنکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی له کوردستان. به پێی راپۆرتی وه‌رزانه‌ی هه‌واڵده‌ریی کوردستان و کورد له ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و ساڵدا لانیکه‌م 20 که‌س له کوردستان به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون که 18 که‌سیان کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان بوون. هه‌ر له ئاکامی که‌مین نانه‌وه و ته‌قه کردن له کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی ناوچه سنورییه‌کانی کوردستان که به هۆی بێ‌کاری و بێ ده‌ره‌تانی به کاری کۆلکێشی نان و بژیوی رۆژانه‌ی خۆیان په‌یدا ده‌که‌ن، 24 که‌س بریندار ![]() له‌باره‌ی ئه‌و وێبلاگه ![]() لاپه‌ڕه‌یه‌که بۆ باس کردن له کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و خه‌سارناسیی ئه‌و کێشه و گرفت و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌رۆکی کۆمه‌لگای ئێران و کوردستانی گرتوه. ئاڕشیوی مانگانه‌ی نووسینه‌کان ناو و نیشانی به‌شێک له نووسینه‌کانم ساباتی یاران |
|